فیلمی (٠٩) لە سینەماکان نمایش ئەکرێت
30298 جار بینراوە
فیلمی سینەمایی (٠٩) لە مانگی داهاتوو نمایش ئەکرێت.
بڕیارە فیلمەکە لە (٢٠٢١/٣/٤) لە سینەماکان دەست بە نمایشی بکرێت، (٠٩) لە ژانری نهێنی و تاوان و ئەکشنە و باس لە بازرگانی کردن بە لەشی مرۆڤەوە دەکات کە لە لایەن لێکۆڵەرێکەوە ئاشکرا ئەکرێت.
(٠٩) کاری دەرهێنانی لە لایەن (بەختیار فەتاح) بۆ کراوە و ماوەکەی (٩٥) خولەکە و سێ ئەستێرەی دیاری کوردستان (شوان عەتوف، ماهیر حەسەن، سیروان جەمال) ڕۆڵی سەرەکی تیادا دەگێڕن و هەریەک لە (چریکە عەبەڕەش و ژاڵە ڕەسوڵ و بێساران جاسم) و چەندین ئەکتەری تر تیایدا بەشدارن، شایەنی باسە کاری وێنەگرتنی لە لایەن (سامان جەلال) بۆ کراوە و (ئەحمەد ناتق) کاری دەنگی بۆ کردووە و لە لایەن (کام پرۆدەکشن) بەرهەمهێنراوە.
ترایلەری فیلمی (٠٩)