هەپی بەیاز لە سینەماکان پەخش دەکرێت
3809 جار بینراوە
فیلمی "هەپی بەیاز" فیلمێکی کۆمیدیە لە نوسین و دەرهێنانی (دیاکۆ موقتەدیری)یە، تەواوی وێنەگرتنی فیلمەکە لە شاری سلێمانی ئەنجام دراوە، کە سێ ئەکتەری سەرەکی ڕۆڵی تیا ئەبینن لەگەڵ نۆ ئەکتەری یاریدەدەر و نزیکەی حەفتا ئەکتەری کۆمبارز.
ئەکتەرە سەرەکیەکان هەموویان کەسانی نوێن لە بواری هونەردا، فیلمەکە لە تەواوی ناوچەکە و وڵاتانی دەرەوەش پیشاندەدرێت و کاری وەرگێڕانی بۆ دەکرێت بۆ زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی، کوالێتی تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە (4K) تۆمارکراوە.
چیرۆكی فیلمی "ھەپی بەیاز" لە ڕێگای كۆمیدیاوە باس لە كێشەكانی گەنج لە كۆمەڵگە و گرفتە خێزانی و پەروەردەییەكان دەكات، بە كۆمیدیا پەنجە دەخاتە سەر برینەكانی كۆمەڵگە، خەڵك كە سەیری فیلمەكە دەكات ھەم پێدەكەنێت، ھەم ھوشیار دەبێتەوە.
بڕیارە لە سەرەتای مانگی دووی ئەمساڵدا لە سینەماکان پەخش بکرێت.
بینەری تڕەیلەری فیلمەکە بن: