لە سلێمانی یادی ڕۆژی سینەما دەکرێتەوە
1481 جار بینراوە
لە ڕۆژی جیهانی سینەمادا، بەشی هونەری سینەمای سلێمانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی یادی ڕۆژی سینەما دەکاتەوە
یادەکە لە ڕۆژانی (٢٨-٢٠٢٠/١٢/٢٩) لە کاتژمێر ٤ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی تەلاری هونەر بەڕێوەئەچێت، کە چەند چالاكیەك ئەنجام دەدرێت و تیایدا دوانزە فیلمی نوێی کوردی نمایش دەكرێت، كە سەرجەمیان لە لایەن بەشی هونەری سینەمای سلێمانی-یەوە بەرهەمهێنراون.
هەر لە درێژەی چالاكییەكاندا چەند هونەرمەندێكی شارەكە خەڵاتدەكرێن و چەندین پارچە میوزیك و گۆرانی پێشكەشی ئامادەبووان دەكرێت.










