کوردسینەما کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا
2295 جار بینراوە
وەک پیشەی هەموو ساڵێکی، کوردسینەما لە ئێوارەی ١٨/١٢/٢٠٢٠ کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەی ئەمساڵدا بەرنامەکان بەجۆرێک بوون کە جەخت لەسەر کاری پێکەوەیی و خۆبەخشی کرایەوە و باس لەوە کرا کە چۆن پەیوەندی نێوان ئەندامەکان بەرەو باشتر بچێت تا بتوانرێت بەرهەمی شایستەتر و گونجاوتر بخرێتە بەردەست خەڵک، جیا لەوەش کۆبوونەوەکە وەک هەموو کۆبوونەوەکانی دیکە، بوو بە دەرفەتی یەکترناسینی زیاتری ئەندامەکان، بەو پێیەی کە هەریەکەیان لە شار یاخود شارۆچکەیەکی جیاوازن و بەشێوەی سەرهێڵ کارەکانی کوردسینەما جێبەجێدەکەن، هەربۆیە کۆبوونەوەی ساڵانە دەرفەتێکە تا ئەندامەکان لە نزیکەوە یەکتر ببینن و پەیوەندی نێوانیان بەهێزتربکەن و ڕەخنە و پێشنیارەکانیان ئاڕاستەی یەکتری بکەن.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر سەرجەم ئەنداماندا دابەشکرا وەک نیشانەی ڕێز لە کارکردن و ماندووبوونیان.
شایەنی باسە کوردسینەما ماوەی هەشت ساڵە بەردەوامە لە کارکردن و خزمەت بە بواری سینەما دەکات و ساڵانە کۆبوونەوە بۆ مەبەستی جیاواز ئەنجامی دەدات.