پۆستەری (هاجەر) بڵاوکرایەوە
1513 جار بینراوە
دوای کۆتایی هاتنی کارەکانی، پۆستەری کورتە فیلمی (هاجەر) بڵاوکرایەوە.
هاجەر لە لایەن (هەڵگورد ساڵح) کاری سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ کراوە و فیلمەکە باس لە ڕۆڵی ئافرەتی کورد دەکات وەک پاڵەوانی دوای جەنگ و نەهامەتی و مەرگەساتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەنفال و تا دەگاتە ئێستا کە داعش بەردەوام بە ئایدیای جیاوازەوە ئەنجامیان داوە و هەروەها ئەکتەر (سازگار تەها) ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە فیلمەکەدا.
جێی باسکردنە کە ئەم بەرهەمە بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی بەرهەم دەهێنرێت.