فیلمێکی سینەمایی نوێی کوردی ڕاگەیەندرا
5234 جار بینراوە
لە ئێوارەی ٧/٩/٢٠١٩ لە هۆتێل گراند میلینیۆم لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و سینەماکاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن مەراسیمی ڕاگەیاندنی فیلمێکی سینەمایی کوردی بەڕێوەچوو.
(09) ناوی فیلمە سینەماییەکەی دەرهێنەر (بەختیار فەتاح)ە، کە لە ژانری تاوانکاری و نهێنی ئامێزە و (١٠٥) خولەک ماوەکەیەتی، کە لە ١/٩/٢٠١٩ دەستیان بە وێنەگرتن کردووە و بڕیارە لە مانگی مایسی ٢٠٢٠ لە سەر شاشەی سینەماکان نمایش بکرێت.
(09) سێ ئەستێرەی دیاری کوردستان (شوان عەتوف، ماهیر حەسەن، سیروان جەمال) ڕۆڵی سەرەکی تیادا دەگێڕن و وە هەریەک لە (چریکە عەبەڕەش و ژاڵە ڕەسوڵ و بێساران جاسم) و چەندین ئەکتەری تر تیایدا بەشدارن، شایەنی باسە کاری وێنەگرتنی (09) لە لایەن (سامان جەلال) دەبێت و (ئەحمەد ناتق) کاری دەنگی بۆ ئەکات و لە لایەن (کام پرۆدەکشن) بەرهەمهێنانی بۆ ئەکرێت.

