شوان عەتوف بەرهەمهێنانی فیلمە درێژەكەی تەواو كرد
3883 جار بینراوە
دەرهێنەر و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی شوان عەتوف، بەرهەمهێنانی فیلمە درێژەكەی تەواو كرد و لەئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ نمایشكردنی لە سینەماكانی كوردستان و عێراق.
شوان عەتوف دەرهێنەر و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی لەبارەی فیلمەكەوە راگەیاند: “فیلمی (پەیكەری دڵ) یەكەمین ئەزموونی بەرهەمهێنانی فیلمی درێژی منە و بەرهەمی كۆمپانیای كام پرۆدەكشن و میترۆنیۆم پڕۆدەكشنە”.
فیلمەكە داڕشتنی سیناریۆ و دەرهێنانی شوان عەتوف و چیرۆكی عەبدولغەفار عەبدوڵا و سیناریۆی لوقمان سوخەندەرە.
عەتوف روونیدەكاتەوە “فیلمەكە یەكەمین فیلمی میوزیكەڵی كوردییە و فیلمێكی رۆمانسی كۆمیدییە”.
وتیشی “فیلمەكە قۆناغێكی نوێ دەبێت لە مێژووی سینەمای كوردی، بەهێز و تواناوە كارمان بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە كردووە”.
شوان عەتوف ئاماژە بەوە دەكات “بەرهەمهێنانی فیلمەكەی تەواو بووە و لەكۆتایی مانگی نیسانو سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ لەسینەماكانی كوردستان و عێراق نمایش دەكرێت و پاشان فیلمەكە بۆ فێستیڤاڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان دەنێردرێت”.