بۆكس ئۆفۆسی كۆتا هه‌فته‌ی ٢٠١٧
3589 جار بینراوە
... له كۆتا بۆكس ئۆفیسی هه‌فته‌ی ساڵی ٢٠١٧ه‌دا فیلمی (Star Wars: The Last Jedi) به پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی ١٦٨ ملیۆن دۆلار به ته‌نها له دووه‌م هه‌فته‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی، وه به كۆی هه‌ردوو ههفتهكهوه داهاتی له سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌شته ٧٧٧ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه و له پله‌ی دووه‌م فیلمی (Jumanji: Welcome to the Jungle) كه یه‌ك هه‌فته‌یه له سینه‌ماكان نمایشده‌كرێت توانی به تێكڕا هه‌تاوه‌كوو ئێستا له سه‌رانسه‌ری جیهان ١١٨ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی كۆ بكاته‌وه
له پله‌ی سێیه‌م فیلمی (Pitch Perfect 3) دێت به كۆكردنه‌وه‌ی ٤٦ملیۆن دۆلار له یه‌ك هه‌فته‌ی نمایشیدا، له پله‌ی چواره‌م و پێنجه‌م فیلمه‌كانی (The Greatest Showman) به كۆكردنه‌وه‌ی ٢٨ ملیۆن دۆلار و (Ferdinard) به كۆكردنه‌وه‌ی ٢٢ ملیۆن دۆلات له دووه‌م هه‌فته‌ی نمایشیدا ده‌بینرێن
ئاماده‌كردن: ژێنه‌ر محمد