١٣ پڕ داهاتترین فیلمی ساڵی ٢٠١٧
9285 جار بینراوە
... له كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ه و دوای ته‌واوبوونی ساڵێكی تری پڕ داهات بۆ سینه‌ماكانی جیهان و ده‌رچوونی چه‌ندین فیلم بۆ هه‌وادارانی سینه‌ما وا له كۆتایی ساڵداین، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین فیلم و زنجیره فیلم له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له سینه‌ماكاندا په‌خش كرا و داهاتێكی زۆریان بۆ فیلمه‌كه كۆ كرده‌وه توانیویانه جێگای خۆیان له ڕیزبه‌ندی بۆكس ئۆفیسدا بكه‌نه‌وه و له پله یه‌كه‌مه‌كاندا ببینرێن، له كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ پڕ بینه‌رترین فیلمه‌كانی ساڵتان بۆ ئه‌خه‌ینه‌ڕوو
له پله‌ی یه‌كه‌مدا فیلمی (Beauty and the Beast) كه له ١٧ی ئایاری ئه‌مساڵدا ده‌رچوو ده‌بینرێت كه به كۆكردنه‌وه‌ی (1,263,714,265$) یه‌ك ملیار و دووسه‌د و شه‌ست و سێ ملیۆن و حه‌فسه‌د و چوارده هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست و پێنج دۆلار ده‌بینرێت كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزه بۆ داهاتی فیلمێك له ساڵێكدا، چیرۆكی فیلمه‌كه باس له شازاده‌یه‌كی ڕووخسار ناشرین و دڕندانه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ كچێكی جوانكیلهدا ده‌كه‌ونه داوی خۆشه‌ویستیه‌وه، سه‌ره‌تا فیلمه‌كه له ساڵی ١٩٩١ له شێوه‌ی ئه‌نیمه‌یشن بڵاو كرایه‌وه و ئه‌مساڵیش كرا به فیلم، فیلمه‌كه بڕی تێچووی ١٦٠ ملیۆن دۆلار بوو كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت به نزیكی داهاته‌كه‌ی حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی تێچوونه‌كه‌ی بێت، له سایتی (IMDb) ڕه‌یتینگی ٧.٥ی دراوه‌تێ
پاشان به‌شی هه‌شته‌می زنجیره فیلمی (The Fate of the Furious) دێت كه له ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ ده‌رچوو و ئاگری له سینه‌ماكانی جیهان به‌ردا، فیلمه‌كه پێشتر حه‌وت به‌شی تری لێ ده‌رچووه و به‌شه‌كانی تریشی هه‌روا پڕ داهات بوون، وه له به‌شی هه‌شته‌میشدا به كۆكردنه‌وه‌ی (1,236,365,72$) یه‌ك ملیار و دووسه‌د و سی و شه‌ش ملیۆن و سێ سه‌د و شه‌ست و پێنج هه‌زار و حه‌فسه‌د و بیست دۆلار له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زنجیره فیلمه‌كه پله‌ی دووه‌م پڕ داهاترین فیلمی ساڵی ٢٠١٧ی بۆ خۆی قۆرخ كردووه، فیلمه‌كه باس له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێك له گرووپه‌كه ده‌كات به‌هۆی هۆیه‌كی تایبه‌تیه‌وه، بۆیه گرووپه‌كه ناچار ده‌بن ڕووبه‌ڕووی بوه‌ستنه‌وه، له سایتی (IMDb) ڕه‌یتینگی ٧.٣ی وه‌رگرتووه
له پله‌ی سێیه‌مدا فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی (Despicable Me 3) دێت كه له ٣٠ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا بوو و فیلمه‌كه له سایتی (IMDb) له ١٠دا ته‌نها ٦.٨ی وه‌رگرت بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی لێ نه‌ده‌كرا كه بڕی (1,032,191,470$) یه‌ك ملیار و سی و دوو ملیۆن ی سه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك هه‌زار و چوارسه‌د و حه‌فتا دۆلار له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كۆ بكاته‌وه، فیلمه‌كه پێشتر دوو به‌شی لێ بڵاو بۆته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌شی سێیه‌م بوو كه باس له‌وه ده‌كات گرووی پاڵه‌وانی فیلمه‌كه براكه‌ی ده‌بینێته‌وه و به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆتا دزیان ئه‌نجام بده‌ن
له كۆتاییدا ڕیزبه‌ندی ساڵی ٢٠١٧ بۆ پڕ داهاترین فیلمه‌كان له سینه‌ماكاندا به‌م شێوه‌یه بوو:
4. Star Wars Ep. VIII: The Last Jedi - $891,761,767
5. Spider-Man: Homecoming - $879,658,781
6. Guardians of the Galaxy Vol 2 - $863,613,101
7. Wolf Warrior 2 - $861,434,171
8. Thor: Ragnarok - $845,084,671
9. Wonder Woman - $817,012,15
10. Pirates of the Caribbean: Dead Men Tell No Tales - $794,758,876
11. It - $697,581,748
12. Justice League - $646,673,455
13. Logan - $615,577,068
ئاماده‌كردن: ژێنه‌ر محمد