بۆکس ئۆفیس ئەم هەفتەیە ٢٢-٢٤ /١٢ /٢٠١٧
2661 جار بینراوە
فیلمی STAR WARS: THE LAST JEDI لە ھەفتەی دووەمی نمایش کردنیدا توانی لە پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیس بمێنێتەوە
لە ھەفتەی دووەمی نمایشکردنیدا فیلمی STAR WARS: THE LAST JEDI توانی بڕی ٦٨ ملیۆن دۆلار قازانج بکات و ئەوەش لەگەڵ ھەفتەی یەکەمدا دەکاتە ٣٦٥ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی، و کۆی داهاتەکەی لە سەرانسەری جیھاندا ٧٤٥ ملیۆن دۆلارە
لە پلەی دووەم دا فیلمی Jumanji: Welcome to the Jungle دێت کە لەیەکەم هەفتەی نمایشیدا توانی بری ٥٠ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە و کۆی گشتی داهاتەکەی دەکاتە ١٠٠ ملیۆن دۆلار
لە پلەی سێهەم دا فیلمی PITCH PERFECT 3 دێت کە لەیەکەم هەفتەی نمایشیدا توانی بری ٢٠ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە و کۆی گشتی داهاتەکەی دەکاتە ٣٠ ملیۆن دۆلار
لە پلەی چوارەم دا فیلمی THE GREATEST SHOWMAN دێت کە لەیەکەم هەفتەی نمایشیدا توانی بری ٩ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە و کۆی گشتی داهاتەکەی دەکاتە ١٣ ملیۆن دۆلار
لە پلەی پێنجەم دا فیلمی FERDINAND دێت کە لە دووەم هەفتەی نمایشیدا توانی بری ٧ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە و کۆی گشتی داهاتەکەی دەکاتە ٣٤ ملیۆن دۆلار