بۆكس ئۆفیسی ئه‌م هه‌فته‌یه گڕ ده‌كاته‌وه
3119 جار بینراوە
... له بۆكس ئۆفیسی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و له كۆتایی هه‌فته‌ی ٨-١٠ی دیسه‌مبه‌ردا دوای قۆرغكردنی پله‌ی یه‌كه‌م له لایه‌ن فیلمی (Coco)وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ڕیزبه‌ندی بۆكس ئۆفیسدا هات
له دووای ته‌واوبوونی ئه‌م هه‌فته‌یه و له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆكس ئۆفیس فیلمی (Star Wars: The Last Jedi) به پله‌ی یه‌كه‌م دێت دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی نمایش كردنیدا توانی بڕی ٢٢٠ ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه و ریكۆردی به‌رزترین داهات كۆردنهوه له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی نمایشكردندا بشكێنێت و به ناوی خۆیه‌وه تۆماری بكات
له پله‌ی دووه‌میش فیلمی (Ferdinand) دێت دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی نمایش كردنیدا توانی بڕی ١٣ ملیۆن دۆلار له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كۆبكاته‌وه، له پله‌ی سێیه‌م فیلمی (Coco) دێت كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می بۆكس ئۆفیسی گرتبوو و ئێستاش له چواره‌م هه‌فته‌ی نمایشیدا توانی بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه و داهاتی فیلمه‌كه‌ش له سه‌رانسه‌ری جیهاندا گه‌شتۆته ١٥٠ ملیۆن دۆلار، له ڕیزباندی چواره‌م فیلمی (Wonder) به كۆكردنه‌وه‌ی ٥ ملیۆن و له پله‌ی پێنجه‌میش فیلمی (Justice League) دێت
ئاماده‌كردن: ژێنه‌ر محمد