ڕیزبهندی ئهم ههفتهیهی بۆكس ئۆفیس
5090 جار بینراوە
... لە لیستی ئەم هەفتەی بۆکس ئۆفیس و بەپێی سایتی IMDb فیلمی Thor: Ragnarok لە دووەم هەفتەی نماشکردنیدا داهاتی گەشتە ۲۱۲.۱ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، وە بەکۆی گشتی لەگەڵ هەفتەی یەکەمدا و لە سەرانسەری جیهاندا داهاتی فیلمەکە هەتا ئێستا گەشتۆتە ٥۲۷.۷ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە کاتێکدا فیلمەکە تەنها ۱٨۰ ملیۆن خەرجی بووە
لە پلەی دووەمی بۆکس ئۆفیسیش بە جیاوازیەکی زۆر فیلمی Daddy's Home 2 ئەبینرێت کە لە یەک هەفتەی نمایشکردنی ۲۹.۷ ملیۆن دۆلار داهاتی بووە
لە پلەی سێیەم فیلمی Murder on the Orient Express بە بڕی ۲٨.۷ ملیۆن دۆلار لە یەک هەفتەی نمایشیدا و لە پلەی چوارەمیش A Bad Moms Christmas دێت بە بڕی ۳۹.٨ ملیۆن لەکۆی یەکەم و دووەم هەفتەی نمایشیدا، و لە دووەم هەفتەدا توانیوێتی تەنها ۱۱.٥ ملیۆن کۆبکاتەوە هەر بۆیەش لە ڕیزبەندی ٤م دێت، لە ڕیزبەندی ٥دا فیلمی Jigsaw دێت کە لەکۆی ۳ هەفتەی نمایشیدا کۆی داهاتی گەشتۆتە ۳٤ ملیۆن دۆلار و لە هەفتەی سێیەمی نمایشکردنیدا تەنها بڕی ۳.٤ ملیۆنی کۆکردەوە و بۆیەش لە کۆتایی ڕیبەندی بەرزترین ٥ فیلمی بۆکس ئۆفیس دێت
فیلمی Justice League کە تەنها ۲ ڕۆژە نمایش دەکرێت سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە و توانیوێتی لە ماوەی ۲ ڕۆژی نمایش کردنیدا ۲۷.۳ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆ بکاتەوە و چاوەڕێ ئەکرێ لە یەکەم هەفتەی نمایشی بڕی داهاتی بگاتە ۹۰ ملیۆن دۆلار
ئامادەکردن: ژێنەر محمد (KTG)